لڤین گۆڕانکاریی پۆستەکانی نێوخۆی یەکێتی بڵاودەکاتەوە

لڤین:
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، گۆڕانکاری لە ناوخۆی حزبەکەی دەست پێکرد و ژمارەیەک بەرپرسی مەکتەبی حزبەکە گۆڕانکاریان بەسەداهات و ژمارەیەک ئەندامی نوێش بۆ مەکتەبی سیایسی زیادکران.
بە گوێرەی ژمارەیەک بڕیار کە لە سەرۆکایەتی یەکێتیەوە دەرچووە و بڕیاردەری مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی پێکردووە و گۆڕانکاریەکانیان ئەنجامداوە.
گۆڕانکاریەکان:
خەسرەو گوڵ محەمەد – كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
شاڵاو عەلی عەسكەری – كارگیِڕی مەكتەبی سیاسی
ئاسۆ مامەند – كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
قوباد تاڵەبانی – ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی سکرتێری گشتی سەرۆک مام جەلال
جوان ئیحسان فەوزی – ئەندامی مەكتەبی سیاسی
عەدنانی حەمەی مینا – ئەندامی مەكتەبی سیاسی
عیماد ئەحمەد – ئەندامی مەكتەبی سیاسی
پۆڵا سیروان تاڵەبانی – لێپرسراوی مەكتەبی ناوەندەكانی
سەركەوت محەمەد زەكی – لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن
ئارێز عەبدوڵا – لێپرسراوی مەكتەبی گەشەپێدانی بیروهۆشیاری
ستران عەبدوڵا – لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن
جوتیار نوری – لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان