ناسنامەی ئەو كەسەی لە گەرمیان مینێكی پیادا تەقییەوە ئاشكراكرا

لڤین:
ئەو قوربانییەی بەیانی ئەمڕۆ لە گوندێكی گەرمیان مینێكی پیاداتەقییەوە و پۆلیس بەدوای زانینی ناسنامە و كەسوكارییەوە بوو، زانیارییەكانی ئاشكراكرا.
بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك لە گوندێكی گەرمیان دەستكاریی مینی كردووە و پیایدا تەقیوەتەوە و گیانیلەدەستداوە، پۆلیس وێنەی ئۆتۆمبێلی قوربانییەكەی بڵاوكردەوە بۆ ئەوەی كەسوكارەكەی بچن بە دەم تەرمەكەیەوە.
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند،” قوربانییەكە ناسراوەتەوە، ناوی (سەلام مەحمود)ە لەدایكبوونی ساڵی 1992 و دانیشووی گەڕەکی گازینۆ بووە لە كەلار”.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند،” قوربانییەكە بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی مەجید سالار لەکاتی کۆکردنەوەی ئاسندا دەستکاری مینێکی کۆنی پاشماوەی بەعسی کردووە، تەقیوەتەوە و گیانیلەدەستداوە”.