ئەنجومەنی دادوەری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوەی بیناکەی پێکدەهێنێت

لڤین:
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند ئەو ئاگرەی ئەمڕۆ کەوتووەتەوە لە ژووری دادوەرێک بووە و لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکدەهێنن.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاگرەکەی ئەمڕۆی ناو بیناکەیان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و يایگەیاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18/12/2021 ئاگر له ژووری دادوه‌رێكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كه‌وێته‌وه‌و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئاگركۆژینه‌وه‌و گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه، ئاگره‌كه ده‌كوژێنرێته‌وه و كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە: ئه‌و رووداوه هیچ زه‌ره‌ری گیانی نه‌بووه و ته‌نیا زه‌ره‌ری مادی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت كه لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه پێك دێنێت و دواتر ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.