نێچیرڤان بارزانی یەک ملیار دیناری بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر تەرخانکرد

لڤین:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەزگای روانگەوە هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی رۆژی هەینیی هەولێر دەکات کە بەهۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و دارایی کەوتەوە.

دەزگای روانگە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، “هاوکارییەکان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە و لە رێگەی دەزگای روانگە دابەشدەکرێت، هەروەها بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەبێت.”

وەکو لە راگەیێندراوی روانگەدا هاتووە، هاوکارییەکە بریتییە لە تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار دیناری عێراقی کە ئەو بڕە پارەیە تایبەت دەکرێت بۆ ئەم پێداویستییانە:

– تەرخانکردنی بۆ کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ

– دابینکردنی خۆراک

– هاوکاریکردنی خێزانە زیانبەرکەوتووەکان لە پاککردنەوە و رێکخستنەوەی خانوو، باڵەخانەکان.

هاوکارییەکان لە بەرەبەیانی 18-12-2021 دەستپێدەکات و تاوەکو جێگیربوونەوەی ماڵباتە زیانبەرکەوتووەکان بەردەوام دەبن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button