بە تەنیا بەم زەویە کێشەی ئاوەڕۆو ترسی لافاو لە ھەولێر چارەسەر دەکرێت

لڤین:عەلی حەمە ساڵح

بەتەنیا بەم زەویە کێشەی ئاوەڕۆو ترسی لافاو لە ھەولێر چارەسەر دەکات و پشتێنەکەی سەوزای بەدەوری ھەولێر دروستدەکات..

یەکێک لە دەرگا گەورەکانی گەندەڵی زەوی بوو، چەند کەسێکی کردە خاوەن سەدان ملیۆن دۆلار. لە نێو ئەو دەیان ھەزار دۆنمەدا ئەگەر تەنیا ئەم ٢٠٠ دۆنم زەویە بۆ خەڵکی ھەولێر بێت، چی ڕوودەدات؟

ئەم زەویە:

٢٠٠ دۆنمە، لە بەنرخترین شوێنی ھەولێرە.. تەنیشت ھۆتێل ڕۆتانا ، لایەک شەقامی ١٠٠ مەتری و لایەک ٤٠ مەتری و دەکەوێتە سەر ڕێگای موسڵیش..

واتە: ھەر چوارلای شەقامەو بازرگانیە.. بەبێ ئەوەی ھیچ پرۆژەیەکی تێدابکرێت بەنایاسایی تاپۆکراوە”موڵک سڕف” ! لە ھیچ یاسایەکدا ڕێگا بەمە نادرێت!

دەزانن ئەم زەویە بای چەندە کە بەناسایی کراوەتە “موڵک سڕف” بۆ کۆمپانیایەک؟

ئەگەر ٤٠٪‏ بکرێتە خزمەتگوزاری (٣٠٠ ھەزار مەتر زەوی) ماوە. بەلای کەم نرخی مەترێک زەوی لەم شوێنەدا کە زۆربەی دەبێتە بازرگانی (٢٠٠٠ دۆلار)ە واتە: ئەم زەویە بەنایاسایی تاپۆکراوە! حکومەت دەتوانێت بەیاسا وەریبگرێتەوەو بەیاسا بیفرۆشێت (٦٠٠ ملیۆن دۆلار) واتە: “٦٠ ھەزار دەفتەر دۆلار ” دەکات..

لە کوێی دونیادا ھەیە (٦٠٠ ملیۆن دۆلار) بەنایاسایی لەیەک پارچە زەویدا ببرێت بۆ کەسێک!

گرنگە ئەم زەویە وەربگیرێتەوە، بەیەکجاری کێشەی ئاوەڕۆی ھەولێرو گرفتی لافاوی پێچارەسەر بکرێت و پشتێنەیەکی سەوزایی بەدوری ھەولێر پێدروست بکرێت..

وەک زەویەکەی لای فڕۆکەخانەی لێنەکەن!

ئەم زەویە نایابەش لەم کۆمپانیا وەرنەگیرێتەوەو بدرێتە “لالاڤ” بۆ ئەوەی سەدان ملیۆن دۆلار قازانج بکات!

زەویەکی نایاب لە بەرامبەر فڕۆکەخانە ھەبوو.. ٦١٢ دۆنم بەھاکەی زیاتر لە (یەک ملیارو دوو سەد ملیۆن دۆلار) بوو، زۆر ھەوڵمدا نەدرێتە کەس و بکرێتە خزمەت گوزاری بۆ ھەولێر.. ماوەیەک ڕاگیرا! دوو ئاراستەی دەستڕۆشتوو ململانێیان بوو لەسەری، دواجار ڕێککەوتن “لالاڤ” بیکاتە ڤێلاو نرخی ڤێلایەک لە ( دوو بۆ چوار ملیۆن دۆلار)ە !

سەرۆکی حکومەت ئەم زەویە بکەنە خزمەتگوزاری بۆ ھەموو ھەولێر..

ئەم زەویە کە بەنایاسای کراوە لەگەڵ دەیان زەوی نایابی تر (پێویستە زەوی نایاب لەیاسای وەبەرھێنان بەدەر بکرێت و بە یاسای کڕین و فرۆشتن مامەڵەی پێوەبکرێت) بۆ خزمەتگوزاری بکرێت باشترین خزمەتگوزاری لەشارەکانی ھەرێم دەبێت..

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button