وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن چەند بڕیارێکی ڕاگەیاند

لڤین:
پاش ئەوەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ( ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ) بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر لافاو دروست بوو بوە هۆی گیان لەدەستدای ١٢ هاوڵاتی و زەرەر و زیانێکی زۆری گەیاند بە هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکانە، سەبارەت بە دەوامی خوێندنگەکانی ئەو گەڕەکان وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی ڕاگەیاند وە
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێرای دەربڕینی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیمان لە قوربانیانی لافاوەکەی شەوی هەینی لە هەولێری پایتەخت، ئاگادارتان دەکەینەوە :
١- تەواوی ئەوگەڕەکانەی بەر لافاو کەوتون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت لە بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی١٢ی٢٠٢١، تاوەکو کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و بڕیار و ڕێنوێنییەکانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن.
هەر مامۆستا و قوتابییەکیش کە دانیشتووی ئەو گەڕەکانە بێت و دەوامی لەدەرەوەی ئەو گەرەکانە بێت کە بەر لافاو کەوتوون بەهۆی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراودەبن .
٢- بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری لە کوردستان دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەریی و مەترسی دروست دەبێت پێویستە (پێشوەختە بریار بدەن ) بۆ ڕاگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران .
وەزارەتی پەروەردە
١٧ی ١٢ی ٢٠٢١