ئاگاداریەک لە هاتوچۆی سلێمانیەوە

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانی ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیان دەکاتەوە و دەڵێت، له‌هه‌ر شه‌قام‌و ڕێگه‌وبانێك گرفتێك بۆ هاتوچۆ دروستبوو، ئه‌وا به‌په‌له په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به‌كۆنترۆڵى هاتوچۆى سلێمانى له‌ڕێگه‌ى ژماره 188 بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زوه چاره‌سه‌ربكرێت
به‌گوێره‌ى پێشبینیه‌كانى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینى‌و سبه‌ینێ شه‌ممه‌ش هه‌رێمى كوردستان كه‌وتۆته ژێر نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك‌و ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارى هاتنى شه‌پۆلێكى به‌فرو بارانبارین بۆ سه‌رجه‌م ناوچه جیاوازه‌كانى كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دڵنیایی ده‌دات كه له‌هه‌ر شه‌قام‌و ڕێگه‌وبانێك گرفتێك دروستبێت ئه‌وا له‌ترافیك ئێف ئێمه‌وه زانیاریی به‌شۆفێران ده‌دات‌و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، هاوكات داواشده‌كات، پابه‌ندى خێراییه‌كانیان بن‌و سه‌رپێچى نه‌كه‌ن له‌م كه‌شوهه‌وا باراناویه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى گیانى هه‌موان سه‌لامه‌ت‌و پارێزراوبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه تا دره‌نگانى شه‌و سلێمانى‌و ده‌وروبه‌رى ده‌كه‌ونه ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كى دیكه‌ى نزم‌و بارانى به‌لێزمه ده‌بارێت، شۆفێران دڵنیاده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى به‌هه‌ماهه‌نگى هاتوچۆو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیكه هه‌موو ئاماده‌كاریی‌و ئاماده‌باشیه‌ك كراوه بۆ ئه‌وه‌ى هیچ گرفتێك له‌شه‌قامه‌كان ڕوونه‌دات.
داوا له‌هاوڵاتیانیش ده‌كات، له‌هه‌ر شه‌قام‌و ڕێگه‌وبانێك گرفتێك بۆ هاتوچۆ دروستبوو، ئه‌وا به‌په‌له په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به‌كۆنترۆڵى هاتوچۆى سلێمانى له‌ڕێگه‌ى ژماره 188 بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زوه چاره‌سه‌ربكرێت.