مهسعود بارزانی: ئاڵای كوردستان موڵكی تاك تاكی هاوڵاتیانی كوردستانە

لڤین:
ئەمڕۆ 17ی کانونی یەکەمی 2021 سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوكات لهگهڵ زهرهو زیانهكانی لافاو، بهبۆنهی رۆژی ئاڵای كوردستانهوه پهیامێكی بڵاوكردهوه.
هەرچەندە ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە، بەڵام دوێنێ دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ڕۆژەیان ڕاگرت وهەر بۆیە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامەکەی خۆی لەمڕۆدا بڵاوکردەوە کە هاوکاتە لەگەڵ گیان لەدەستدانی 8 کەس بە هۆی لافاوەکەی شاری هەولێرەوە.
بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: ئاڵای كوردستان هێمای ئازادیخوازی و قوربانیدان و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستانە و لەپێناویدا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە. ئاڵای كوردستان بەهایەكی هاوبەش و هێمای یەكگرتوویی گەلەكەمانە.
ئەو دەشڵێت: ئەم ئاڵایە موڵكی تاك تاكی هاوڵاتیانی كوردستانە، وێڕای هەبوونی بیروڕای جیاواز، لەژێر سێبەری ئەو ئاڵایەدا، هەموومان سەربەرزین، خاوەنی شانازی و ناسنامەین. لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا پێداگری لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە.