کەشناسی: شەپۆلە بارانەکەی هەولێر ڕوو لە سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین دەکات

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی بەیانی ئەمڕۆ هەولێری گرتەوە بۆ ئێوارە دەگاتە ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌رین و پارێزگای سلێمانی.
فازیل ئیبراهیم ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی بارانبارین له دوێنێوه پارێزگای هه‌ولێری گرته‌وه، بووه هۆی دروستبوونی لافاو، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆله بۆ ئێواره‌ی ئەمڕۆ بگاته ناوچه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌رین و پارێزگای سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، ئه‌و شه‌پۆله‌ی بارانبارین له هه‌ولێر تا كاتژمێر دووی دوای نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بێت.
ئەوەشی وت: ئه‌گه‌ر هه‌ولێر دابه‌شی سێ زۆن بكه‌ین، له به‌شی باكووره‌وه نزیكه‌ی 83 ملم، له سه‌نته‌ری شار 59.2 ملم و له به‌شی باشووری پارێزگای هه‌ولێر 77.2 ملم باران باریووه.