کەسێک بە زیاتر لە شەش کیلۆ ماددەی هۆسبەرەوە دەستگیرکرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بڕی زیاتر لە شەش کیلۆماددەی هۆشبەری پێبووە  ڕوبەروی دادگا کراوەتەوە.

لە ڕاگەیەدراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە: ‎بنكەی ئاسایشی هەڵشۆ بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ‌ و هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە بڕی ( 6200 ) شەش كیلۆو دووسەد گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش)پێوە گیراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە “تۆمەتبارەكە ڕاگیراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەروكارتێكەرە عەقڵیەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button