دەستگیرکراوانی بادینان دوای ئازادکردنیان سزا دەدرێن

لڤین: 
دەستگیرکراوانی بادینان دوای ئازادبونیان لە پیشەکانیان دورخراونەتەوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵیش خراونەتە ژێر چاوسێری وردی دەزگا ئەمنیەکانەوە. 
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، دەستگیرکراوانی بادینان سەرەڕای ئەوەی دەستگیرکردن و زیندانیکردنیان بە ستەم بووە و هیچ تاوان و تۆمەتێکیان لەسەر نەبووە، لەهەمانکاتدا دوای ئازادبونیشیان لە پیشەکانیان کە مامۆستان دورخراونەتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ دەشڵێت: هەرئەوەش نا بەڵکو پێنج ساڵیش خراونەتە ژێر چاودێری وردی دەزگا ئەمنییەکانی دەسەڵات لەو سنورە، بەتایبەت هەریەکە لە مامۆستا بەدەل و مامۆستا جەمال .
ئەو دەشڵێت لە ڕێگەی یاداشتێکەوە “داوامانکردووە کە سەرۆکی پەرلەمان وەزارەتی پەروەردە لە لابردنی ئەو ستەمە ئاگاداربکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button