حكومەتی هەرێم: بە توندی وەڵامی هەر سکاڵایەکی گەنەڵ ئینێرجی دەدەینەوە

لڤین:
حکومەتی ھەرێم رایگەیاند وەڵامی توندی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی دەدەنەوە و دژە سکاڵایان لەسەر تۆماردەکەن.
کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لهراگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە کە پەیوەندی هەیە بەهەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی وەبەرهێنانی هاوبەش لە هەردوو کێڵگەی غازی بنەباوێ و میران لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە.
لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکەیدا دەڵێت “زۆر بەداخەوەیە کە کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی نەیتوانیوە پرۆپۆزەڵێکی باوەڕپێکراو بۆ پەرەپێدانی ئەو دوو کێڵگەیە پێشکەش بکات، کە هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا نەیتوانیوە لە ماوەیەکی گونجاودا ئەو دوو کێڵگەیە پەرەپێبدات”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی رەتیکردووەتەوە کە کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی هیچ قەرەبوویەکی پێ ببڕێت و دەڵێت بە تووندی وەڵامی هەر سکاڵایەکی کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی دەداتەوە و دژەسکاڵاش تۆماردەکات لەسەر ئەو زیانەی کە بەریکەوتووە بەهۆی پابەندنەبوونی کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی بە گرێبەستەکانییەوە.