بۆ گەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا لە هەولێر ماوەی دەوام درێژکرایەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر بڕیاریدا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزەکانی کارەبا، کاتی دەوام تاکاتژمێر چواری ئێوارە درێژ بکاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر بڵاویکردەوە “بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و رۆتین و جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزی كارەبا بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای هەولێر بڕیاری درێژكردنەوەی دەوامی فەرمی بەشی فرۆشتنی كارەبای دا تا کاتژمێر چواری ئێوارە”.

لەماوەی ڕابردوودا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، هەر هاوڵاتییەک تاکۆتایی ساڵ قەرزەکانی کارەبا بداتەوە ئەوا 15% داشکاندنی بۆ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button