زانایانی یەكگرتوو بۆ حكومەت: قبوڵی ناكەین بێئەدەبی بەرامبەر پێغەمبەرمان بكرێت

لڤین:

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای زانایانی یەكگرتوو لەدژی پارچە شیعرێكی ناو پرۆگرامی خوێندنی ئامادەیی هۆشداری دەداتە حكومەتی هەرێم و دەڵێن،چ یاسایەکی پەروەردە ڕێ دەدات هەڵەو خراپەی کەسێک بکرێتە مەنهەج تا نەوەکانی لەسەر پەروەردە بکرێت.

دوای دروستبوونی ناڕەزایەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەى بوونی شیعرێک لەناو کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی 10ی ئامادەیی کە سوکایەتی بە ئاینی ئیسلام دەکات، دەزگای زانایان وزانستەشەرعیەکانی یەکگرتوو ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە،” بەداخەوە لەم هەرێمەدا ڕۆژانە ڕوداووکارەسات وهەوڵدان بۆ سوکایەتی بەپیرۆزیەکانی مرۆڤ و ئیسلام وموسڵمانان دەکرێت”.

هەروەها لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” بەسەرهاتێکی فۆلکلۆری کوردی  سەقەتە دەروێشێ غەڵەتێکی کردوە لەژیانیدا ،چ یاسایەکی پەروەردە ڕێ دەدات هەڵەو خراپەی کەسێک بکرێتە مەنهەج تا نەوەکانی لەسەر پەروەردە بکرێت”.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

 

بەناوی خوای باڵادەستی جیهانیان

هاوڵاتیانی بەڕێز

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

هەموو لایەن وحیزبەکوردستانیەکان

پەڕلەمان وحکومەتی هەرێمی کوردستان

سڵاوی خواتان لێبێ

 

بەداخەوە لەم هەرێمەدا ڕۆژانە ڕوداووکارەسات وهەوڵدان بۆ سوکایەتی بەپیرۆزیەکانی مرۆڤ و ئیسلام وموسڵمانان دەکرێت . هەموو دەبینین بەبەرچاوی پەڕلەمان وحکومەت و ئەوهەموو حیزب و ڕێکخراوانەوە سوکایەتی دەکرێت بەپیرۆزیەکان . ئەو دەستەکێیە ئەوەنە چاونەترسە حیساب بۆ هیچ شتێک ناکات . ئەمڕۆ بینیمان لەکتێبی زمان وئەدەبی کوردی پۆلی( دە) لاپەڕە 236 سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد دروودی خوای لەسەربێ کراوە ، کە بەسەرهاتێکی فۆلکلۆری کوردی  سەقەتە دەروێشێ غەڵەتێکی کردوە لەژیانیدا ،چ یاسایەکی پەروەردە ڕێ دەدات هەڵەو خراپەی کەسێک بکرێتە مەنهەج تا نەوەکانی لەسەر پەروەردە بکرێت. بۆیە ئێمە لەدەزگای زانایان و زانستە شەرعیەکانی یەکگرتوو ،ناڕەزایەتی توند بەرامبەر ئەوسوکایەتیە دەردەبڕین وبەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین بەهیچ پاساوێک بێ ئەدەبی بەرامبەر پێغەمبەرمان بکرێت، دەبێت وەزارەتی پەروەردە بەزووترین کات ئەو بڕگەیە لەخوێندن لاببات و داوای لێبوردن لەتەواوی موسڵمانان بکات، چونکە ئەو هەڵانە دەبێتە تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی وپێکەوەژیانی کۆمەڵگە،  ڕێگەیەکە بۆ دروست بوونی توند ڕەوی،وسڕینەوەی یەکتر ، کەئەوە پێچەوانەی بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە.

دەزگای زانایان وزانستەشەرعیەکانی یەکگرتوو

11_12_2021

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button