هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى له هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیركراون سه‌ر به‌داعش بون

لڤین:
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنى گروپێكى سه‌ر به‌داعش له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه هاته‌ده‌نگ‌و له‌تویتێكدا ئاشكرایده‌كات، “سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیركراون سه‌ر به‌داعش بون‌و هه‌ر ئه‌مانیش مه‌شق ڕاهێنانیان به‌داعشه‌كان كردوه”.
ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند،” لە ئەنجامی چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاری وورد لەسەر گروپێكی سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای هەڵەبجە ، پاش دەست خستنی بەڵگەی تەواو لەسەریان كە مەرامیان بوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و ئاسایشی هەرێم تێكبدەن”.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش‌دا هاتبوو،” پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وە لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ، لەھەڵمەتێکی بەرفراوان و چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاجیای سەرکەوتوودا رۆژی چوارشەمە ٨ ی ١٢ ی ٢٠٢١ ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقم و گروپی نەنستووی تیرۆریستانی داعش لە شاری هەڵەبجە ، قەزای سەیدسادق و شارۆچکەکانی خورماڵ ، سیروان و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیرکران و دەست”.
ئەمڕۆیش ( ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ) له‌تویتێكدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا ئاشكرایكردوه، “گروپێكی 25 كەسی سەر بەچەكدارانی داعشی لەهەڵەبجەو دەروبەری ده‌ستگیركراون‌و ئەو گروپەش لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە بەمەبەستی كەمكردنەوەی توانای داعش دەستگیركراون”.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه كه تایبه‌ته به‌تیمی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەڕاگەیه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:”بەمدواییە لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە لەهەڵمەتێكدا 25 كەسیان لەڕێكخەرانی ڕاهێنانی سەر بەداعش لەهەڵەبجە دەستگیركردوە”.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا له‌تویته‌ر هاتوه، “ئامانج لەو هەڵمەتەی هێزە ئەمنییەكان پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەو كەمكردنەوەی توانای داعشە لەپلاندانان بۆ هێرشەكانیان”.