عەلی حەمەساڵح: کاروباری نەوت و گاز تەنها پارتی بەڕێوەی دەبات

لڤین:
ئهندامێكى پهرلهمانى كوردستان ڕایگهیاند، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان لهم كابینهیه دهسهڵاتى كردارى له ئهنجومهنى نهوت و گازى ههرێم وهرگرتۆتهوه كه لهكۆى پێنج ئهندام سێ ئهندامیان یهكێـى و گۆڕانن.
عهلى حهمهساڵح ئهندامى پهرلهمانى كوردستان ڕایگهیاند، بەپێی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان ژمارە(٢٨) ساڵی ٢٠٠٧، بەرزترین دەسەڵاتی یاسایی لە دۆسیەی نەوتدا، ئەنجومەنی ھەرێمیە بۆ کاروباری نەوت و گاز، دهڵێت” ئەم ئەنجومەنە، لە سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری سامانە سروشتیەکان و دارایی و کاروباری ئابوری و پلاندانان پێکدێت، واتە: یەکێتی و گۆڕان زۆرینەی ئەنجومەنەکەن و لە (٥) ئەندام (٣) ئەندامیان ھەیە، لەمادەی “پێنجەم”ی یاساکەدا، ئەرکی ئەم ئەنجومەنەی لە سێ خاڵدا جێگیرکردوە، کۆی پرۆسەی نەوتیش ئەو سێ خاڵەیە.
بێدەنگی یەکێتی و گۆڕان لە دۆسیەی نەوتدا.
بەپێی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان ژمارە(٢٨) ساڵی ٢٠٠٧، بەرزترین دەسەڵاتی یاسایی لە دۆسیەی نەوتدا، ئەنجومەنی ھەرێمیە بۆ کاروباری نەوت و گاز.
ئەم ئەنجومەنە، لە سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری سامانە سروشتیەکان و دارایی و کاروباری ئابوری و پلاندانان پێکدێت..
واتە: یەکێتی و گۆڕان زۆرینەی ئەنجومەنەکەن و لە (٥) ئەندام (٣) ئەندامیان ھەیە..
لەمادەی “پێنجەم”ی یاساکەدا، ئەرکی ئەم ئەنجومەنەی لە سێ خاڵدا جێگیرکردوە، کۆی پرۆسەی نەوتیش ئەو سێ خاڵەیە..
یەک: دانانی پرنسیپەکانی گشتی بۆ سیاسەتی نەوت و پلانی بەدواداگەڕان و پەرەپێدانی کێڵگەکان لە ھەرێمدا لەگەڵ ھەموارکردنیان.
دوەم: پێدانی ڕەزامەندی بۆ ئەو گرێبەستانەی تایبەتە بە پرۆسەکانی نەوت.
سێیەم: دیاریکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت.
پرۆسەی نەوت لە سیاسەت و پلان و پەسەندکردنی گریبەست و دیاریکردنی ئاستی بەرھەم پێکدێت ، ھەر سێکیان لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی ھەرێمی نەوت و گازە..
کەواتە چی؟
لەم کابینەدا ئەم ئەنجومەنە تەنانەت یەک کۆبونەوەشی نەکردوە! کۆی پرۆسەکە سەرۆکی حکومەت خۆی بەڕێوەی دەبات! یەکێتی و گۆڕان ھیچ ناڕەزایەکی جدیان پیشان نەداوە لە سڕکردنی دەسەڵاتیان .. بەبێدەنگی لە دۆسیەی نەوت دڕوانن و سەرۆکی حکومەت چی بوێت ھەر ئەوە دەڕوات!
پرسیاری جدی ئەوەیە؛ بەرزترین دەسەڵاتی دۆسیەی نەوتیان ھەیەو ڕێگایان پێنادرێت بەکاری بھێنن و یەک کۆبونەوەش ناکەن، ڕازیشن!
تەنانەت: جگە لەو بەنزینەی لە بەغدا دێت، حکومەتی ھەرێم ڕۆژانە ٩٥٠ ھەزار لیتر بەنزینی ھەیەو لیترێکی نادرێتە سلێمانی و ھەمووی بۆ سێ کۆمپانیای ھەولێرەو زۆرینەی بەگران دەفرۆشنەوە لە بازاڕ؛ زۆرینەکەی ئەنجومەنی ھەرێمی بێدەنگن! ڕەنگە ھەر نەشزانن!!!
بۆ پارەی لوبنان و زۆری کرێی بۆری و کۆمپانیاکانیش ھەر بێدەنگن! چەندیش پارەی نەوت بگەڕێتەوە ھەر ڕازین!