ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،” دوای کۆکردنەوەی زانیاری توانییویانە دەست بە سەر بڕی (70) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاکدا بگرن کە لە لایەن گرووپێکی ئەفریقییەوە هێنراوە بۆ هەرێمی کوردستان”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە،” هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوای بەدەستخستنی چەند زانیارییەک لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە، توانییان دەست بە سەر بڕی (70) کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاک بگرن کە لە لایەن گرووپێکی ئەفریقییەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان، کە لە شێوەی ماددە خۆراکییەکانی وەک: (تەحین، ژاژی، کەشک، رەیحان و ئارد) بوو، بەڵام بە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی و پلانێکی تۆکمەی هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانرا دەستی بەسەردا بگیرێت”.

ئەوەش هاتووە، “ئەو گرووپە پێکهاتبوو لە چوار هاووڵاتیی ئەفریقی خەڵکی وڵاتی گانا (غانا)، کە ئەم ماددە هۆشبەرانەی هێناوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بە پێی ماددەی چواردە لە یاسای سزادانی ماددە هۆشبەرەکان، دەستگیر کران و رادەستی دادگا کران”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button