هەپەگە: لە چالاکیەکی گەریلاکانمان ٥ سەربازی تورکیا کوژراون

لڤین:

هەپەگە وردەکاریی ئەنجامی چالاکیەکی گەریلاکانیانی لە زاپ بڵاوکردەوە، دەڵێت بەشیوازێکی نوێ چالاکیەکەیان کردووە و پێنج سەربازی ترکیایان کوشتووە. 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ئەنجامی چالاکیەکەی گەریلاکانی ئاشکرا کردووە دەڵێت “ڕۆژی ٩ی ١٢ی ٢٠٢١ دوو سەنگەری داگیرکەر لە زنجیرە چیاکانی جیلۆی بچوک لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانی گەریلاوە کراونەتە ئامانج”.

لەبارەی ئەو هێرشەیان بۆ سەر سەربازانی تورکیا باسی لەوەکردووە: کاتێک هێزەکانمان چوونە ناو پێگەکانی دوژمنەوە، سەربازانی سوپای تورکیا، سەنگەرەکانیان چۆڵکرد و پەرشوبڵاوبوون، بەڵام هێزەکانمان ڕێگەیان بە داگیرکەران نەدا خۆیان ڕزگاربکەن.

ئەوەشی وتووە، سەربازانی تورکیا لە دوو قۆڵەوە کرانە ئامانج، باڵی یەکەم لە نزیکەوە بە چەکی سووک لێیان دان و بەلانیکەمەوە سێ سەربازیان کوشتووە، باڵی دووەمیش بە نیشانەشکێن چالاکیی  ئەنجامدا دوو سەربازیان کوشتووە.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: تیمە گەڕۆکە پڕۆفیشناڵەکانی گەریلاکانمان بێ ئەوەی هیچ زیانێکیان پێ بگەیەت ئەم چالاکییەیان تەواو کردووە و سەرکەوتوون. هەواڵی ڕاگەیاندنی شەڕی تایبەتی تورکیا کە دەڵێن گوایە ‘لە زاپ کوژراو و برینداری گەریلاکان هەیە’ بێ بنەما و ناڕاستە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button