مەرجی نوێ بۆ گەشتی ئێران جێبەجێ دەکرێت

لڤین:
دەروازەی سنوری باشماخ ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە بەنیازی گەشت کردنن بۆ ئێران، پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا (هەردوکیان پێکەوە) پێبێت.
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەڵگای دەروازە سنوری نێودەوڵەتی باشماخ لە ئاگاداریەکدا ئاماژەی بەوە کردووە ئەو کەسانەی ئەنجامی پشکنین و وەرگرتنی ڤاکسینیان پێکەوە پێنەبێت ئیش و کاریان بۆناکرێت و دەگەڕێنرێنەوە.
هۆکاری ئەو بریارەشی بۆ ئەوە گیڕاوەتەوە کە “ئەو مۆڵەتەی ئێران دیاری کردبوو کۆتایی هاتووە و لەئێستا بەدواوە ئێران تەنها ڕێگە بەداخڵ بوونی ئەوکەسانە دەدات کە هەردووکی واتە(کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا)ی پێکەوە پێبێت”.
پێشتریش دەروازەکە ڕایگەیاندبوو لە ڕۆژی پێنج شەمەوە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٩ مەرجی ڕێگەدان بە هەر گەشتیارێک و سەردانیکەرێکی عێراقی و هەرێمی کوردستان بۆ ئێران لەگەڵ بوونی ڤیزا هاوکات پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت کە ماوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لە (٤٨) کاتژمێری بەسەردا تێنەپەڕیبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button