لەبارەی بەکارهێنانی تۆوی خەزورێک بۆ بوکەکەی لە سەنتەرێکی منداڵی بلوری ڕونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای پزیشکان،  ئەو دوو کەسەی ئەو دەنگۆیەیان بڵاوکردووەتەوە، هیچ بەڵگەیەکیان نییە و سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو دوو پزیشکە تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای پزیشکان، ڕایگەیاند، “لە دیبەیتێکدا، د. بەختیار و د.باخان کە باس لە هەندێک ‌‌حاڵەت دەکەن کە گوایە لە هەندێک سەنتەر و لەلایەن چەند پزیشکێکەوە ئەنجام دراون و دوورن لە بنەمای زانستی و ئیتیکی پیشەی پزیشکییەوە، ئەوەی جێگای سەرنج و تێڕامانە کە ئەم پزیشکانە دەیانتوانی بە شیوازی یاسایی زانیارییەکانیان بخستایەتەڕوو نەوەک لە رێگای سۆشیاڵ میدیا و بۆ خۆدەرخستن تەڕو ووشک پێکەوە بسوتێنن”.

سەندیکاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەکو سەندیکای پزیشکان و دوا بەدوای بە دواداچوونمان بۆ ووتەکانی د باخان و کەسانی دیکەی ناو لایڤەکە هیچ زانیارییەکی ئەوتۆمان دەست نەکەوت چونکە وەک ئەوەی پێشبینی دەکرێ تەننها درووست کردنی چیرۆکی ناو خەیاڵی ئەم بەڕیزانە بێت و مەرامیان تەنها و تەنها لەکەدار کردنی پزیشکان و نەهێشتنی متمانەی نەخۆشی وڵاتەکەمان بێت بەدام دەزگا تەندروستیەکان کە نازانین و بە چ مەبەستێک ئەم کارە دەکەن”.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

 

پزیشکی و پزیشک بوون پێش ئەوەی وەکوو پیشە تەماشا بکرێ، دەبێت ئەو تێگەیشتنەمان بۆی هەبێت کە کاری پزیشکی بۆ ئەوەی ئامانجی خۆی بپێکێت پێویستە پارێزگاری لە متمانەی کۆمەڵگا بەم توێژە بکرێت.

 

بە داخەوە لە دەرەنجامی دۆخی نەخوازراو و فراوان بوونی تۆڕە کۆمەڵایەتی و میدیا کەسییەکان و بە مەبەستی خۆ دەرخستن، خەریکە وبە ڕوونی هەست بە بەئامانج گرتنی پزیشکان و پیشەی پزیشکی دەبنە مۆدێل، کە بەداخەوە لەم چەند ساڵەی ڕابردوو چەندین هێرشی ناڕەوا لەلایەن هەندێک میدیا وچەند تاکێکی بە ژمارە کەم کەوتونەتە وێزەی توێژێکی ماندوو و خزمەتگوزاری وڵاتەکەمان و بەردەوامیش ئێمە وەکو سەندیکا ئەو کەس و لایانانەمان داوەتە دادگا کە تەشهیر بە پزیشکان و ئەرکی پیرۆزییان دەکەن کە بەبەڵگە چەندین کەیسمان ئێستاش لە دادگان و تیمی پارێزەرانی سەندیکا لە بەدواداچوونی بەردەوامدان.

ئەوەی زیاتر جێگای داخ و نیگەرانی ئێمە و هاوپیشە و خەڵکی بە ئەمەکی وڵاتەکەمانە کە هەندێک لە هاوپیشەکانمان کەوتونەتە سەر شەپۆلی ئەم نەریتی خۆ دەرخستن و کڕینی لایک و کۆمێنتانە و چەند جارێکە بە شێوازی جیاواز بابەتی زۆر هەستیار بە ڕێگایەکی چەواشەکارانە دەروونی ماندووی هاوووڵاتییانی هەرێمەکەمانی پێ ئازار دەدەن.

تازەترین پێشێلکاریش ئەو دیبەیتە ناڕەوایە بوو کە لەلایەن هەردوو پزیشک د. بەختیار و د.باخان کە باس لە هەندێک ‌‌حاڵەت دەکەن کە گوایە لە هەندێک سەنتەر و لەلایەن چەند پزیشکێکەوە ئەنجام دراون و دوورن لە بنەمای زانستی و ئیتیکی پیشەی پزیشکییەوە.

ئەوەی جێگای سەرنج و تێڕامانە کە ئەم پزیشکانە دەیانتوانی بە شیوازی یاسایی ولە رێگەی سەندیکا ودامەزراوەیاسایی وجێبەجێکارەکانی وڵاتەکەمان تێبینی و زانیارییەکانیان بخستایە روو نەوەک لە رێگای سۆشیاڵ میدیا و بۆ خۆدەرخستن تەڕو ووشک پێکەوە بسوتێنن.

وەکوو سەندیکای پزیشکان و دوا بەدوای بە دواداچوونمان بۆ ووتەکانی د باخان و کەسانی دیکەی ناو لایڤەکە هیچ زانیارییەکی ئەوتۆمان دەست نەکەوت چونکە وەک ئەوەی پێشبینی دەکرێ تەننها درووست کردنی چیرۆکی ناو خەیاڵی ئەم بەڕیزانە بێت و مەرامیان تەنها و تەنها لەکەدار کردنی پزیشکان و نەهێشتنی متمانەی نەخۆشی وڵاتەکەمان بێت بەدام دەزگا تەندروستیەکان کە نازانین و بە چ مەبەستێک ئەم کارە دەکەن.

ئێمە وەکو سەندیکا سەرەڕای دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە تیمەکانمان هەمیشە و بەردەوام لە چاودێری کردنی کاری پزیشکیین هەروەها سزادانی سەرپێچیکارانن، بە بەڵگەوە لە هەمان کاتدا داوا لە دەسەڵاتەکانی یاسایی، جێبەجێکردن و دادوەری دەکەین سنوورێک بۆ ئەم جۆرە هەڵس و کەوت و شکاندنی پزیشكییە کە بەناوی ئازادی رادەربڕینە وە بەردەوامە.،دابنرێت و رێگە نەدرێت بە بێ بەڵگە و دوور لە رەوشتی پزیشکی ،پیشەی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان لەوە زیاتر تیک بدەن. چونکە لە کۆتاییدا هاووڵاتییانمان زەرەرمەند دەبن.

لە ڕێى ئەم بەیاننامەیەوە سکاڵاى یاسایى لەسەر ئەم دوو پزیشکە تۆمار دەکەین.

ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای پزیشکان

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button