کەجەکە: هێرشەکەی تورکیا لە شەنگال بە زانیاری ئەندامانی پاراستنی پارتی ئەنجامدراوە

لڤین:

کەجەکە رایگەیاند، تورکیا هێرشی کردە سەر شەنگال، بەڵام ئەوەی سیخوڕییەکەی ئەنجامداوە ئەندامانی پاراستنن لە شەنگال، بێگومان لەبەردەم مرۆڤایەتییدا باجەکەی دەدەن.

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، لەبارەی هێرشەکەی دوێنێی سەر شەنگال، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و پەنجەی تۆمەت بۆ دەزگای پاراستنی پارتی ڕادەکێشێت.

کەجەکە دەڵێت: تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەک لەسەر هیرشی کردە سەر هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی گەلی ئێزدیی مەروان بەدەل و شەهید کرا، بەڵام لە کۆتاییدا منداڵەکانی ڕزگار کران، ئەوانەی ئەو کۆمەڵکوژییانەیان ئەنجامدا، بێگومان دەبێت لەبەردەم مرۆڤایەتییدا باجەکەی بدەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە “ئەم هێرشە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدراوە، بەڵام ئەوانەی کە زانیاریی سیخوڕییان داوە، ئەو کەسانەن، کە ‘پاراستن’ لە شەنگال ڕێکیخستوون”.

ڕوونیشیکردووەتەوە “ئەو کەسانە زانیاریی دەدەنە میت، زانیاریی دەدەنە دەوڵەتی تورک، بەرپرسانی پەدەکە بۆخۆیان بە لێدوان و بەرنامە و هەواڵی تەلەفیزیۆنەکانی پەدەکە، هێرشی سەر ئێزدییەکان، ئاسایی و ڕەوا نیشان دەدەن”.

باسی لەوەشکردووە کە پارتی ئەو ناوچانە دەکاتە ئامانجی هێزەکانی وەک دەوڵەتی تورک، کە خۆی تیایدا باڵادەست نییە،  دەشڵێت “ئەمانە شەهیدی بەرخۆدانی دژ بە داعشن، دەوڵەتی تورک تۆڵە لەو بەرخۆدێرانە دەکاتەوە، پەدەکەش بە سیاسەت و هەڵوێست و لێدوانەکانی، ئەو هێرشانە ڕەوا دەکات و دەبێتە هاوبەشی ئەو هێرشانە”.

کەجەکە، داوایکردووە  کەسانەی زانیاریی هەواڵگرییان داوە، پێویستە ئێزدییەکان ئەو کەسانە لە خۆیان دوور بخەنەوە و کارێک بکەن، کە نەتوانن لە ناو کۆمەڵگەدا بمێننەوە، ئەو جۆرە کەسانە مافی ئەوەیان نییە لە خاکی پیرۆزی ئێزیدییەکان و ئێزدخان دا بمێننەوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button