ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم

لڤین:

ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجومەدا و دوو پڕۆژە یاسای ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد و ڕاپۆرتێکی لەبارەی وشکەساڵیەوە گفتوگۆکرد. 

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆی دەربارەی هێرش و پەلامارەکانی داعش کرد بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین پێشمەرگە و هاوڵاتی. سەرۆک وەزیران، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ( پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان ) لە  خرایە ڕوو، دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران، بە کۆی دەنگ پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد.

پاشان پڕۆژە یاسای ( هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە 6ی ساڵی 2021 ) کە ئامانج لێی، باشتر ڕێکخستنەوەی هەیکەلیەتی وەزارەتە.  لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرا و بڕیاردرا بە ناردنی هەردوو پڕۆژە یاساکە، بۆ پەرلەمانی کوردستان.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕاپۆرتێکی دەربارەی بابەتی وشکەساڵی و مەترسییەکانی بۆ سەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە سەرئەنجام کاریگەری لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی پەیینی کیمیایی و ماددە قڕکەرەکان و کاریگەری بۆ سەر داچاندنی بەرهەمی دانەوێڵەی گەنم و جۆ و دۆخی ئاژەڵداران و کێڵگەکانی پەلەوەری و سامانی ماسی و بەرزبوونەوەی نرخی ئالیک دەبێت.

ئەنجومەنی وەزیران، وەزیرە پەیوەندیدارەکانی ئاسانکاری بۆ ڕاپۆرتەکەی وەزیری کشتوکاڵ ڕاسپارد، کە کاریان لەسەر بکەن و لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان، هاوکاریان بن.

دواتر  وەزیری ڕۆشنبیریی و  سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، چەندین سەرنج و تێبینی و پێشنیار و ڕاسپاردەیان بۆ ڕێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیال میدیا، لە گەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ دژ بە داعش خستەڕوو.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button