نێچیرڤان بارزانی:ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كێشه‌و ته‌حه‌دای زۆری له به‌رده‌مدایه

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌بێت دادوه‌ر ئازاد بێت له بڕیاردان و پارێزراوبێت، ده‌شڵێت،ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كێشه‌و ته‌حه‌دای زۆری له به‌رده‌مدایه.
نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ سەرپەرشتیی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستانی كرد،دوای پیرۆزبایی وتی: پشتگیریی تەواوی خۆم بۆ سەروەریی یاسا و دامەزراوە دادوەرییەكان دووپات دەكەمەوە.
راشیگه‌یاند: ده‌بێت دادوه‌ر ئازاد بێ له بڕیاردان و پارێزراو بێت. وتیشی: دەسەڵاتی دادوەری کێشە و تەحەدای جدی لەبەردەم دایە و دەبێت چارەسەر بکرێت.
باسی لەوەشکرد: دەبێت دەسەڵاتی دادوەری خۆی داکۆکی لە دەسەڵاتی خۆی بکات، کە بەیاسا پارێزراوە، دەبێت بێ ترس و بە جورئەتەوە بەرگری لە دەسەڵاتەکانی خۆ بکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: دەبێت دادگا قبوڵ نەکات ھیچ کەس و دەسەڵات و ھێز و لایەنێک بەھەر بەھانەیەک بێت دەستبخاتە نێو کاروبارییانەوە و، نەچێتە ژێر باری ھیچ ھەڕەشە و داواکاری نایاساییەوە.