ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی چەند تەوەرێکی جیاواز دەکات

لڤین:

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چەند تەوەرێکی جیاواز گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە تەوەری یەکەم، خستنەڕووی راپۆرتی هەفتانەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکانی  داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەێت.

لە تەوەرێکی دیکەدا بابەتی رێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیال میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ دژ بە رێکخراوی داعش باسی لێوەدەکرێت.

رەشنووسی پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان – عێراق) بۆ دەنگدان لە ئەنجومەنی وەزیران دەخرێتەڕوو..

پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە 6ی ساڵی 2021) دەخرێتە بەرباس و راپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویش سەبارەت بە بابەتی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان باسی لێوەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button