ناوەڕۆکی کۆبونەوەی کازمی مەسرور بارزانی

لڤین: 

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی سەربازی گەیشتنە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانیەوە پێشوازیان لێکرا. 

لە کۆبوونەوەیەکدا دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای  هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کراو جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق وگەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی هێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی چەکدارانی داعش و گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵ و تواناکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button