وەزارەتی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق دەستپێکرد

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ئۆپەراسیۆنێکیان دەست پێ‌کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجام دا.
ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو ناوچانە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.
ڕونیکردووەتەوە لەم ئۆپەراسیۆنەدا لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی (3) و (5)ی پیادە و لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی (17) و (9)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی 70، بەشداریی تێدا دەکەن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێت تا بەتەواوەتی کیۆماڵی ناوچەکە دەکرێت. ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، لەو چوارچێوەوه ئه‌نجام ده‌درێت، کە پێشتر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه.