سەدر فەرمانێکی ئاڕاستەی چەکدارەکانی دەکات

لڤین:

رابەرى رەوتى سەدر فەرمانى بەچەکدارەکانى سەرایا سەلام کرد تەنها مامەڵە لەگەڵ سەرکردایەتى حەشد بکەن، جگە لە ئەبو فەدەک سوپاسالارى حەشد کە یەکێکە لەفەرماندەکانى حیزبوڵڵا.

لیژنەى راستکردنەوەى رێڕەوى سەرایا سەلام، لە فرمانێکیدا بۆ چەکدارەکانی حەشد ڕایگەیاندوە،” مامەڵە لەگەڵ ئەبو فەدەک نەکەن کە یەکێکە لە فەرماندە بەناوبانگەکانی حیزبوڵڵا و دواى کوژرانى ئەبو مەهدى موهەندیس ئەو پۆستەى پێدراوە، بەڵام حەشدی عەتەبەکانی سیستانی و سەدرییەکان بە دانانی لەو پۆستە ڕازی نین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button