بەرپرسێکی ئێزدیی لە لایەن فرۆکەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج

لڤین: 

لە هێرشەکەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە خانەسوری شەنگال، مەروان بەدەل خودێدا، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال گیانی لەدەستدا. 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلی مەروان بەدەل خودێدا، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگالیان بۆردوومانکرد و لەکاتی هێرشەکەدا هەردوو منداڵەکەشی لەگەڵدابووە.

بەهۆی هێرشەکەوە مەروان بەدەل خودێدا، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال شەهیدبووە و هەردوو منداڵەکەشی لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچەکەوە لە ئۆتۆمبێلەکەدا ڕزگارکراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button