وەزیری پێشمەرگە فەرمانێکی لە بارەی ڕوماڵی میدیاکانەوە دەرکرد

لڤین:
وەزیری پێشمەرگە ڕووماڵی میدیایی لە بەرەکانی شەڕ قەدەغە کرد و ڕایگەیاند، هیچ فەرماندە و پلەدار و پێشمەرگەیەک، رێگەی پێنادرێت، روونکردنەوەو چاوپێکەوتن بۆ میدیاکان بدات.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند: رووماڵی میدیایی دەزگاکانی راگەیاندن، بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و هێزەکانی پێشمەرگه، راستەوخۆ و ناراستەوخۆ، بەتەواوی قەدەغەکراو.
وەزیری پێشمەرگە ڕاشیگەیاند: هیچ فەرماندەو پلەدار و پێشمەرگەیەک، رێگەی پێنادرێت، روونکردنەوەو چاوپێکەوتن، بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامبدات.
ئەوەس دوای ئەوەهات کە وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی سەرجەم وێنەو ڤیدیۆی چەکدارانی داعشی لە دامەزراوە میدیاییەکان قەدەغەکرد.