وەزارەتی کارەبا: پێوەری زیرەک هۆکاری کەمبونەوەی کارەبا نییە

لڤین:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند،  پێوەری زیرەک هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا نییە، بەڵکو کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و بەرزبوونەوەی خواست هۆکاری سەرەکییە.

وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە، لە ئەگەری نەبوونی پێوەری زیرەکدا، 2-3 کاتژمێر ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمتر دەبووەوە.  کێشەی ئێستای کەمبوونەوەی ماوەی پێدانی کارەبا، بۆ کێشەی بەرهەمهێنان و نەبوونی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگەڕێتەوە. نزمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان هۆکارێکی سەرەکیی کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبایە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە بەهۆی پێوەری زیرەکەوە، بە فیڕۆچوونی کارەبا لە 45% بۆ 34% کەمبووەتەوە، بەبیری هێناوەتەوە ساڵی رابردوو 300 فیدەر ئۆڤەرلۆد بووە، دەبووە هۆی ئەوەی هاوبەشانی کارەبا نەتوانن بەپێی خشتەی دیاریکراو لە نۆرەی خۆیاندا، کارەبا وەربگرن، ئەمساڵ بە یارمەتیی پێوەری زیرەک تەنیا 10 فیدەر ئۆڤەرلۆد بووە.

باسی لەوەشکردووە لە ساڵی (2019) تەنیا لە پارێزگای سلێمانی 660 گۆڕەری کارەبا سوتاون. بەڵام ئەمساڵ لەو شوێنانەی کە پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، تەنیا 138 گۆڕەر سوتاون.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button