فەماندەی گشتی هەسەدە لەسەر هێرشەکانی داعش هاتە دەنگ

لڤین:
فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەبارەی هێرسەکانی هەفتەی ڕابردووی چەکدارانی داعش لە ناوچەدابڕێندراوەکانی هەرێمی کوردستان داوای هەماهەنگی زیاتر لە هێزە سەربازیەکان دەکات.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە تویتێکدا، ئیدانەی هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی چەکدارانی داعشی کرد لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیان: بە نیگەرانیی زۆرەوە لە هێرشەکانی ڕۆژانی ڕابردووی چەتەکانی داعش دەڕوانین و بەڕێزەوە یادی ئەو شەهیدانە دەکەینەوە.
ئەو ئاماژەی بە پێویستی بەهێزکردنی هەماهەنگی ئەمنیی و سەربازیی زیاتر دەکات، بۆ بەرەنگاربوونەوەی چکدارانی داعش و دەڵێت: یەکڕیزیی نیشتمانیی بووەتە پێویستییەکی ستراتیژیی.