لە تەقینەوەکەی بەسرە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە

لڤین:
کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەیەک لە شاری بەسرەی باشوری عێراق ڕوویدا و بە هۆیەوە چوار گەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیدیکەش برینداربوون.
تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی سەر بە سوپای عێراق ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ماتۆڕسکیلێک لە چوارڕیانی سمود لە پارێزگای بەسرە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە و چواری تریش بریندار بوون.
ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی لەناو دوو ئۆتۆمبێلدا بوون کە لەنزیک ماتۆڕسکیلەکەوە بوون.
دوای تەقینەوەکە ڕاگەیەندرا کە تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بووە، و ١٥ کەس بە هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.