بافڵ تاڵەبانی بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی کارەکانی كۆمەڵەی خوێندكاران

لڤین:
بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی مەكتەبی سكرتاریەت و مەكتەبی تەنفیزی كۆمەڵەی خوێندكاران.
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە: پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێیدراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا بە ھەڵپەساردنی مەكتەبی سكرتاریەت و مەكتەبی تەنفیزی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان و سەرجەم كار و چالاكییە رێكخراوەییەكانیان.
ڕاگرتنی کاری ئەو ڕێکخراوە تا ھەڵبژاردن بۆ دەستەیەكی نوێی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان دەكرێت.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە ماوەی رابردوو باتڵ تاڵەبانی لە ماوەی ڕابردوو دووجار کۆبوونەوەی لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنوری سلێمانی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button