بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی عومەری سەید عەلی دەکات

لڤین:
بەبۆنەی کۆچی دوایی ( فاتمە عەلی حسێن ) خوشکی عومەری سەید عەلی بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی سەرخۆشی ئاڕاستە دەکات.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی
بەداخ و خەمێکی قوڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( فاتمە عەلی حسێن ) خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت .
بۆ ئەم خەمە ، پرسەو ھاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە نموونەی بەرزی خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمانن .
کەلەمێژووی رزگاری خوازی کوردا بە تایبەت شۆڕش نوێ جێ دەست ئێوەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان لە نەخشی سیاسی و خەباتی شاخ و شارو رێکخستن و خۆڕاگرتن لە زینداندا دیارو بەرچاوە .
لەخوای گەورە داواکارین سەبووری وئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت و دواناخۆشیتان بێت و رۆحی کۆچکردووش بۆ ھەمیشە شادبێت .
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی