وەزارەتی خوێندنی باڵا 22 پۆست لە زانکۆی دهۆک پڕدەکاتەوە

لڤین:

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی 22 پۆستی لە زانکۆی دهۆک ڕاگەیاند و دەڵێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لەماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:   

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا،  (٢٢)  پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى دهۆک ڕادەگەیەنێت، کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێت لەماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، بۆ ئەوەى ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

پۆستەکان:  

1) هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن کارگێری و دارایی

2) هارێکارێ سەرۆکی زانکۆیی بۆ کاروبارێن قوتابیان

3) هاریکارێ سەرۆکی زانکۆیێ بۆ کاروبارێن زانستی وخواندنا بڵند

4) راگرێ کولیژا زانستێن ئەندازیاریا چاندنێ

5) راگرێ کولیژا پزیشکی

6) راگرێ کولیژا ڤێتێرنەری

7) راگرێ کولیژا پزیشکی ددان

8) راگرێ کولیژا پەرستیاری

9) راگرێ کولیژا دەرمانسازی

10) راگرێ کۆلیژا یاسا

11) راگرێ کولیژا پەروەردا بنیات دهۆک

12) راگرێ کولیژا ئەندازیاری

13) راگرێ کولیژا زانست

14) راگرێ کولیژا زانستێن مروڤایەتی

15) راگرێ کولیژا کارگێری و ئابوری

16) راگرێ کولیژا پەروەردە ئاکرێ

17) راگرێ کولیژا پەروەردا بنیات ئامێدی

18) راگرێ کولیژا پلان دانانا جهەکی

19) راگرێ کولیژا زمانان

20) راگرێ کولیژا زانستێن سیاسی

21) راگرێ کولیژا زانستێن تەندروستی

22) راگرێ کولیژا زانستێن وەرزشی وپەروەردا جەستەیی

مەرجەکان:  

– هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

– ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

– خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینى:  

1) ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەشدەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ و کۆلیژ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت،  زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

2) دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى فەرمى لە ڕێکەوتى (2021/12/13) رۆژی دوشەمە دەبێت.

3) پێویستە لە پوختەى ڕاژەدا خزمەتی زانکۆیی بنوسرێت، و پەسەندکراوبێت لەلایەن سەرۆکایتی زانکۆ.

4) هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانی (c.v) و لیستی سەرجەم توێژینەوە بڵاو کراوەکان لە گۆڤاری زانستی مەحکەم لەگەڵ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ  بۆ ئەم ئیمیلە ([email protected]) بنێرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button