بافڵ تاڵەبانی ژمارەیەک بەڵێنی بە خوێندکاراندا

لڤین:
دوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنوری سلێمانی هاوسەرۆکی یەکێتی ژمارەیەک بەڵێنی بە خوێندکاراندا.
بە گوێرەی هەواڵێکی میدیای فەرمی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی بڕیاریدا لە رێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکات.
کۆبونەوەکە ماوەی زیاتر لە ١٢ کاتژمێر لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ١٤ شار و قەزا و ناحیە کۆبوەوە، بڕیاریدا سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.
میدیای فەرمی حزبەکەی وتویەتی “بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا لە رێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکات”.
بڕیاریشداوە بێ بەرامبەر پاس بۆ گواستنەوەی خوێندکارانی دەرەوەی شار و بەشەناوخۆییەکان دابین بکات، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بەشەناوخۆییەکان بە ئینتەرنێتیشەوە بۆ خوێندکاران دابین بکات.