جەعفەر شێخ مستەفا: هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بژی و مەمرە بووە

لڤین: 

جێگری سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو هاوکارییانەی هاوپەیمانان دەیداتە پێشمەرگە هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە بژی و مەمرە بووە، رەخنە پەرلەمانتارانیش دەگرێت و  دەڵێت “ئەوانە نوێنەری خەڵکن بۆیە حاڵمان جوانە”.

جەعفەر شێخ مستەفا، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند “داعش نەک هەر مەترسییەکانی بەردەوامە، بەڵکو ئێستا داعش زیاتر مەترسیدارترە تا کاتی هاتنیان، لەبەر ئەوەی کاتی هاتنیان ببووە هۆی دروستبونی دوو جەبهە، کە هێزی پێشمەرگە خەتێکی بەرگری دروست کردبوو، بەڵام ئێستا شەڕی پارتیزانی دەکەن تەنها مەبەستییان شەهیدکردنی پێشمەرگە یا بریندارکردن یاخود زیانە لە کەلوپەلەکان و تەقەمەنییەکان، مەبەستییان شوێن گرتن نیە”.

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: کەمتەرخەمی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ عێراق کە ناتوانێت ئەمنیەت بۆ خەڵکی ئەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی خۆی دابین بکات، هۆکارێکی تر ئەوەیە ئێستا داعش بە شێوەی پارتیزانی هێرشەکان دەکەن، بۆ نمونە ئەوکاتەی ئێمە پێشمەرگە و پارتیزان بوین عێراق خاوەنی گەورەترین سوپا بوو لە ناوچەکە، بەڵام نەیتوانیوە چاری پێشمەرگە بشکێنێت یاخود نەیتوانیووە ڕێگری بکات لە چالاکیەکانمان بەو توانا کەمەی هەمانبوو.

ئەو دەڵێت “ئێمە سوپاسی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەین کە لەسەرەتای شەڕی داعشەوە هاتنە کوردستان و تیمییان دروستکرد، بەهێزی ئاسمانی هاوکارییان کردین جگە لەوەی هەندێک هاوکاری ترییان کردین، بەڵام ئەو هاوکارییانەی کە هێزی هاوپەیمانان پێشکەشی پێشمەرگەیان کردووە بابێن حسابی لەسەر بکەن بزانین ئەو هاوکاری و یارمەتییانە هی ئەوەیە کە داعش تێکبشکێنێت؟ پێشمەرگە بە بیروباوەڕ و بەخوێن ئەو شەڕەی کردووە نەک بەو چەک و تەقەمەنییانە.”

شێخ جەعفەر ئاشکراشیدەکات: ئێستاش هەندێک چەک و دۆشکە هەن کە پێیان داوین لە شەڕی داعشەوە یەک فیشەکییان پێنەداوین و فیشەکیشی نەماوە، ڕاستە ئەمەریکا چەند لیوایەکی پڕ چەک کردووە و مەشقییان پێدەکات، بەڵام هێشتا هەندێک پێداویستی ماون.

باس لەوەشدەکات کە  “هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە بژی و مەمرە بووە، هاوکارییەک نەبووە کە هێزێکی تۆکمە و پڕ چەک دروست بکەن بەرامبەر داعش، بەپێچەوانەوە ئێستاش داعش لە هەموو هێزەکانی تر بەهێزترە، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە بیروباوەڕ شەڕی کردووە ئەگەرنا ئەگەر لەڕووی چەک و شارەزاییەوە ئێستاش ڕەنگە داعش لە سوپای عێراق بەهێزتر و شارەزاتر بێت”.

سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی کە هەریەکەیان ئاڕاستەی حیزبەکانی بەرامبەریان دەکەن، جەعفەر شێخ مستەفا دەڵێت “ئەوانە نوێنەری خەڵکن، ئەوانە نوێنەری هەرێمی کوردستانن، ئەوانە یاسا دەردەکەن، ئەوانە پارێزەری مافی تاکە کەسن، ئەوانە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن، بۆیە حاڵمان واجوانە”.

جێگری سەرۆکی هەرێم دەشڵێت: ئەوانە هاتونەتە ناو ئەو پەرلەمانەوە کە ئەسڵەن مرۆڤ نازانێت چۆن باسی بکات، جیاوازی پێشمەرگەیەک بکەیت کە لەسەنگەردا بێت و شەهید بێت کە لەم ڕۆژانەی دوایدا بەو هاوڵاتیانەوە 19 کەس شەهید بوون داعشێک نەیپرسی کامە پارتیە؟ یا یەکێتیە؟ یاخود حیزبێکی ترە؟ بەداخەوە بۆ ئەو مناڵ و مەزن و نەفام و بێ عاقڵانە کە ئەوانە وەک ندی و بدی ئەم قسانە دەکەن و بەهەوەسی خۆیان لێدوان دەدەن من هەر ئەوەندەیان پێدەڵێم.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button