لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش چوار پێشمەرگە شەهید بوون

لڤین:
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەوجی 3ی دوبز ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو داعش بۆسەر فەوجەکەیان چوار پێشمەرگە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
زێوەر مام ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەوجی 3ی دوبز لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە ” لە هێرشەکەی ئەمشەوی تیرورستانی داعش لە کەلی قەرەساڵم کە هێرشیان کردە سەر فەوجەکەمان بەداخەوە چوار پێشمەرگە شەهید بوو.”
ئەو ئاشکراشیکرد “شەهیدەکان بریتین لە نەقیب مەسعود تەڵعەت، هەژار جەلال، نەهرۆ ناجی، رێکان تۆفیق، دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.”