قوباد تاڵه‌بانی: له ناو خێزانه‌كانه‌وه توندوتیژی كۆمه‌ڵگا ریشه‌كێش بكه‌ین

لڤین:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، زۆر نیگه‌رانین به‌و رووداوه‌ی كه شه‌وی رابردو روویداو ته‌ئكیدیشكرده‌وه، پێویسته بكه‌ری ئه‌و تاوانه به‌زووترین كات ده‌ستگیربكرێت و سزای یاسایی بدرێت.
ئه‌مڕۆ 5-12-2021، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شار-ی كردوو، بریندارانی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی تانجه‌رۆی به‌سه‌ركرده‌وه، كه تێیدا ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی نه‌قیب گیانیله‌ده‌ستداو سێ پۆلیسیش برینداربوون.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند،” زۆر نیگه‌رانین به‌و رووداوه‌ی كه شه‌وی رابردو روویداو ته‌ئكیدیشكرده‌وه، پێویسته بكه‌ری ئه‌و تاوانه به‌زووترین كات ده‌ستگیربكرێت و سزای یاسایی بدرێت”.
راشیگه‌یاند،” هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش شه‌و و رۆژ له ئه‌ركدان، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و چه‌سپاندنی یاسا، ئه‌و ئه‌ركه‌ش كه به هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی سپێردراوه، هیچی كه‌مترنییه له‌و ئه‌ركه‌ی كه پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه له‌پێناو پاراستنی خاكی نیشتماندا ده‌یكات”.
هه‌روه‌ها وتی،” ئه‌م به‌رێزانه كه‌رامه‌تی خێزانی كورد ده‌پارێزن، ئه‌و تاوانباره‌ی كه شه‌وی رابردو ویستویانه ده‌ستگیری بكه‌ن، توندوتیژی به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌ی كردووه، به پێی یاسا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه، له‌كاتێكدا كه ویستوویانه ده‌ستگیری بكه‌ن، ته‌قه‌ی له پۆلیس كردووه‌و كه‌سێكی شه‌هیدكردووه‌و چه‌ند كه‌سێكی تری برینداركردووه”.
وتیشی،” ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ئه‌و كه‌سه‌ی له ماڵه‌وه توندوتیژی به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌مان كات توندوتیژی به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌شی ده‌كات، بۆیه ئه‌مه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه‌سێك نییه له ماڵه‌وه توندوتیژی بكات له ده‌ره‌وه ئارام بێت ، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت رێگری له كه‌سێك بكه‌ین له‌ده‌ره‌وه توندوتیژی بكات، پێویسته له ناو ماڵ و خێزانه‌كان كۆتایی به توندوتیژی بێهنین”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆیه ده‌بێت ئه‌م رووداوه وه‌ك زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه‌بێت بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگا، كه بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی له كۆمه‌ڵگادا،پێویسته له ریشه‌كێشكردنی توندوتیژی له‌ناو خێزانه‌كانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین.