زانیاری نوێ لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی ئاشکرا دەکرێت

کەسوکاری رۆژنامەنوسی تیرۆرکراو، کاوە گەرمیانی زانیاریی نوێ لەبارەی تیرۆرکردنی ناوبراو دەخەنەڕوو و دەڵێن، بکوژەکەی پەیوەندیی پێوەکردوون و وتویەتی، دوو بەرپرسی باڵای یەکێتی لە پشتی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی بوون.

کاروان گەرمیانی، برای کاوە گەرمیانی ئەمڕۆ  لەمەراسیمی ساڵیادی تیرۆرکردنی براکەیدا  ڕایگەیاند “نزیکەی مانگێک لەمەوبەر بکوژی کاوە گەرمیانی لەزیندانەوە تەلەفۆنی بۆ کردین، کە ئەو ئیعتیراف لەسەر هەموو شتێک دەکات و ئاشکرای دەکات کە کێ لە پشت کوژرانی کاوە گەرمیانییەوە بووە”.

وتیشی “بە دیاریکراوی پێی وتین کە دوو سەرکردەی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستیان لە کوشتنی کاوە گەرمیانیدا هەیە و فەرمانی ئەو کارەیان پێکردووە، ئەو شەوەشی کە کاوەی تیرۆر کردووە هەر خۆی نەبووە، بەڵکو شۆفێرێکیشی لەگەڵدا بووە، بەڵام ئێستا ئەو شوفێرە لەژیاندا نەماوە”.

براکەی کاوە گەرمیانی باسی لەوەشکرد “ئیمە بەڵێنماندا کە ئەگەر ئەو کارە بکاتلەبەردەم دادگادا، ئێمەش چی بوێت بۆی دەکەینو پشتیوانی دەبین، بەڵام بەداخەوە ئێستا پەشیمان بووەتەوە.”

وتیشی “بەهیچ شێوەیەک ئێمە واز لەو کەیسە ناهێنین و دڵنیابن ئەمساڵیش نەبێت ساڵێکی دیکە، هەرکات بێت ڕاستییەکانی پشت ئەو ڕووداوە ئاشکرا دەبێت.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button