پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی بەدواداچوون بۆ داهاتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

لڤین:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه له رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه سەبارەت بە شەش تەوەری جیاواز گفتوگۆ دەکات.
ڕێواز فایق، له نوسراوێكدا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ی پەرلەمان له كاتژمێر 12:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه، كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردوه، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا جیلبەرت میتران، كوڕی دۆستی كورد خاتو دانیال میتران له یادی 10 ساڵەی كۆچی دوایی دۆستی كورد، خاتو دانیال میتران ئاماده‌ده‌بێت و وتارێك پێشكه ده‌كات.
له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌شدا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت.
له ته‌وه‌ری سێیەمدا، دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (سیروان فه‌ره‌ج محه‌مه‌د) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی پەیوندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)، بەپێی حوكمی ماددەی (28) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەخرێتە بەرباس.
ته‌وه‌ری چوارەم تایبه‌ته به خستنەڕوی بەدواداچوون و ڕاسپاردەی هەردو لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە) و لیژنەی (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم)، سەبارەت بە هێرشەكانی ڕێکخراوى تیرۆریستیى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام، ناسراو بە (داعش) بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.
له ته‌وه‌ری پێنجەمدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
ته‌وه‌ری شەشەمیش بەدواداچونی لیژنەی (دارایی و كاروباری ئابوری)، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان ده‌خرێته‌ڕوو.