وەزارەتی کارەبا: ماوەی پێدانی کارەبا بەهۆی سەرماوە کەمیکردووە

لڤین:
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا بۆ شەش هەزار مێگاوات و هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆلە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ 10-12 کاتژمێرێک کەم بووەتەوە.
وەزارەت لە ڕوونکردنەوەکەدا (5ی کانونی یەکەمی 2021) ئاشکرای کردووە کە “ئێستا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا دوو هەزار و 800 مێگاواتە.”
دەشڵێت، “وەزارەت کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی هەڵمیی خەبات دەکات و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا دەگەڕێتەوە و تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت.”