قوباد تاڵەبانی لەسەر کوشتنی نەقیبەکە هاتە دەنگ

لڤین:
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان لهبارهی روداوهكهی شهوی رابردوی سلێمانی داواکاره لە دەزگا ئەمنییەکان بکەرى ئەو روداوە رادەستی دادگا بکەن بۆ ئەوەی بەپێى یاسا سزاى دادپەروەرانەى خۆی وەربگرێت.
قوباد تاڵەبانی، لەپەیامێكدا رایگهیاند “بەداخێکی زۆرەوە شەوی 4ی دیسەمبەرى 2021 لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکى یاسایی خۆیاندا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، مەفرەزەیەکی پۆلیسی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان توشى رووداوێکی تەقەکردن بوون و بەهۆیەوە ئەفسەرێک بەپلەى نەقیب كۆتایی بهژیانی هات و سێ کارمەندی تریش برینداربوون”.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەشڵێت “لەکاتێکدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و هاوڕێ و ئازیزانی نەقیبی کۆچکردوو (محەممەد لەتیف عەبدولکەریم) دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی تری ئەو وروداوە دەخوازم، داواکارم لەدەزگا ئەمنییەکان بکەرى ئەو روداوە رادەستی دادگا بکەن بۆئەوەی بەپێى یاسا سزاى دادپەروەرانەى خۆی وەربگرێت”.
تاڵەبانی باسی لهوهشكردوه: پیاوانی پۆلیس شایەنی رێزلێگرتنن بۆ ئەو ئەرکە نیشتمانییەى بەجێى دەگەیەنن لەپاراستنی ئارامی و جیبەجێکردنی یاسا و خزمەتکردنی کۆمەڵگە، هەرئەوانیش یەکەم وێستگەى پاراستنی کۆمەڵن لەتاوان و هەڵسوکەوتە چەوتەکان.