فەرماندەیەکی خۆبەخش: چەكدارانی داعش بە رێككەوتن لە چیای قەرەچوغن و پارتی بە ئاشكرا هاوكاریان دەكات

لڤین:

چەكدارانی داعش بە ئاشكرا لە چیای قەرەچوغن، نە سوپای عێراق و نە لیوای 14ی سەربە سیروان بارزانی تەقە لە داعش ناكەن، چەكدارانی داعش بە رێككەوتن لەوێن و پارتی بە ئاشكرا هاوكاریان دەكات و بەریداونەتە خەڵكی.

غازی فەیسەڵ، فەرماندەی پێشمەرگەی خۆبەخش و كارگێڕی مەڵبەندی قەرەچوغی یەكێتی لە دیدارێکدا لەگەڵ ێگەی درەو ڕایگەیاند: ماوەی چەند ساڵێكە لەوناوچانە شەڕی داعش دەكەم شارەزای تەواوی ناوچەكەم و ئاگاداری تەواوی جموجوڵەكانی داعشم لەو ناوچانە. دەیان بەڵگەم لەبەردەستە كە برادەرانی پارتی لە چیای قەرەچوغ هاوكاری و یارمەتی چەكدارانی داعش دەكەن، بەئاشكرا لە خەڵكیان بەرداون و نان و ئاویان دەدەنێ، دەیان بەڵگەم داوەتە دەزگا ئەمنییەكان و تەنانەت هاوپەیمانانیش.

ئەو دەشڵێت: چیای قەرەچوغ شاخێكی ئاسان و سەهلەو سەخت نیە تا نەتوانرێت بەسەر چەكدارانی داعشدا زاڵ بین. شاخی قەرەچوغ دیوی لای مەخمور ناحیەی قەراجە دیوی لای خدر جیجە بەلای هەولێرەوە ناحیەی دیبەگەیەو ناوچەی كەندێناوەیە، ئەم ناوچەیە لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدایە، شاخی قەرەچوغ دیوی لای قەراج تەختانیەكەی نەك چیایەكەی لەژێر كۆنترۆڵی سوپای عێراقە، سەر شاخی قەرەچوغیش هێزی پێشمەرگە و لیوای 14ی لێیە كە سەربە سیروان بارزانیە، لێناگەڕێن هیچ هێزێكی دیكە تێكەڵیان بێت.

ئەو لە بارەی گوندی خدر جیجە ئەو گوندەی كە شەوی پێجشەممە چەكدارانی داعش چەندین هاوڵاتی و پێشمەرگەیان تێدا شەهید كرد، دەڵێت:  بەپێی زانیارییەكانی من، چەكدارانی داعش بەناو رەبیەكانی پێشمەرگەدا هاتوون بۆ گوندەكان، رەبایەكانیش هەموویان لێك نزیكن، گوندی خدر جیجە دەكەوێتە دامێنی چیای قەرەچوغ كە زیاتر لە (35 ) رەبیەی لیوای 14ی سیروان بارزانی لێیە، ناوقەدی شاخەكەش چەكدارانی داعشی لێیە، بە ئاشكرا‌ و بە ئیسراحەت دەسورێنەوە و دەردەكەون و چالاكی خۆیان دەكەن و شەوانە دەچنە گوندەكان.

غازی فەیسەڵ ڕاشیگەیاند: بەتەنیشت رەبیەكانی پێشمەرگەدا هاتووچۆ دەكەن و مەرحەبای یەكدیش دەكەن، خۆم قسەم لەگەڵ پێشمەرگەكان كردووە، ئەوان دەڵێن پێیان وتووین نابێت یەك تەقە لە چەكدارانی داعش بكەن، چەندین جار هاوپەیمانانم ئاگاداركردووەتەوە بەتایبەت فەرەنسی و ئەمریكیەكان، فەرەنسییەكان توندن بەرامبەر بە داعش بەڵام ئەمریكیەكان لوعبەی دەكەن.

لە بارەی چوۆنیەتی شەڕەکە دەڵێت “چەكدارانی داعش شەو درەنگ دەچنە سەر گوندی خدر جیجە، پێدەچێت بۆ بارمتە گرتن و پارە سەندن چوبێتن، بەڵام كاتێك خەڵكی گوندەكە لێیان دێنە دەست، ئیتر شەڕ دروست دەبێت، هەشت بۆ نۆ پێشمەرگە لە مزگەوتی گوندەكەبوون (ئەوان سەر بە لیوای 14 نین، لە هەر گوندەو گروپێك پێشمەرگەیان دروستكردوە بۆ پارێزگاری لە گوندەكان) ئەوان بە ئۆتۆمبێل دەچن بە هاواری تەقەكانەوە، بەرلەوەی داببەزن داعش تەقەیان لێدەكەن یەك پێشمەرگە شەهید دەكەن و سیانیشیان بریندار دەكەن، لە كاتی گواستنەوەی بریندارەكان بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلە مێك زەمینیەكەیان وەرگەڕاو دوو پێشمەرگەی برینداریش شەهید دەبن، دواتر هێزێكی تایبەتی سەربە لیوای هەولێر دەچن بۆ گەڕانی ناوچەكە، دەكەونە كەمینی داعشەكانەوە و لێیان دەدەن و هەموویان شەهید دەكەن”.

باس لەوەشدەکات “لەم هەموو شەڕەدا لیواكەی سیروان بارزانی كە (35) رەبیەیان لەسەر چیای قەرەچووغەو لەناوچەی شەڕەكەن، یەك تەقە ناكەن و نایەن بەدەم خەڵك و پێشمەرگەكانەوە”.

فەرماندە خۆبەخشەکە دەشڵێت: ئەو لیوایەی (14) سەر شاخی قەرەچوغ بۆخۆیان نایەنە خوارەوە، گوندەكانیان بە هەندێك خەڵكی ناوچەكە سپاردووەو فەوجێكیان بۆ كردوونەتەوە، هەربۆیە لە كاتی شەڕەكەدا تەنیا ئەو پێشمەرگانە شەڕیان كرد كە سەربەو فەوجانەن كە دروستیان كردوون.

ئاشکراشی دەکات من چەندین ساڵە لە ناوچەكەم شەڕی داعش دەكەم، دەزانم ئەوان لە كوێن و چی چەكێكیشیان پێیە، كڵاشینكۆف و ئاربیجی و ئێم فۆریان پێیە، ئەو چەكە حەراریانەش كە بەكاریان دێنن، ئەو ئێم فۆرانەیە كە لە هەولێر و سلێمانی دەیكڕن و دووربینی حەراری دەخەنە سەری كە هەردانەیەكی بە (80) وەرەقەیە..

غازی فەسەڵ دەشڵێت: چیای قەرەچوغ بە دیوی دیبەگە و كەندیناوە پێشمەرگەی لێیەو لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم و پێشمەرگەدایە، بەدیوی مەخمورو قەراجدا لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراقدایە و سوپای عێراقی لێیە، لە دیوی سوپای عێراقەوە پێشتر فیرقەی سێ لەوێ بوون، سوپای عێراق كە زۆربەیان سونەیە وەزیری بەرگری كە جبوریەو خەڵكی قەراجە ماڵی لە هەولێرە زۆربەی كەسە نزیكەكانی داعشن، برایەكیشی لەسەر ئەوەی داعش بووە ئێستا لە زیندانە، ئەو فیرقەیەی سوپای عێراق كە لە مەخمورە، ئەوانیش هەموو سونەن و ماڵی فەرماندەی فیرقەكەش لە هەولێرە بە رێككەوتن ئەو داعشانە لەوێن كەسیان تەقە لە داعش ناكەن نە سوپای عێراق و نە لیواكەی سیروان بارزانی.

ئەو بەرگری لە حزبەکەی خۆشی دەکات و دەڵێت، یەكێتی لەوناوچەیە هێزی نیە، بەڵام من بۆخۆم چەند كەسێكم لەگەڵەو ناوماناوە هێزی خۆبەخش.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button