عێراق؛ ٣٦ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی نوێی پێدەگات

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند تا کۆتایی ئەم مانگە 36 ملیۆن ژەمی دیکەی ڤاکسین دەگاتە عێراق.
ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ، وەزارەتی تەندروستی 36 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دیکەی کۆرۆنا وەردەگرێت.
ئەو داواشی لە ھاوڵاتیان کرد بۆ خۆ پاراستن لە جۆرەکانی ڤایرۆسەکە بە جۆرە نوێیەکەشیەوە ڤاکسین وەربگرن و بەرگری گشتی دروست بکەن.