سبەینێ یادی ھەشت ساڵەی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانییە

لڤین:

سبەینێ هەشت ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس ‘کاوە گەرمیانی’دا بۆ ئەو ساڵیادە چەند چالاکیەک ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە سبەینێ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ، مەراسیمی سەرەکیی یادی شەهید ‘کاوە گەرمیانی’ و بەخشینی قەڵغانی شەھیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی، لەسەر گڵکۆی شەھید لە گۆڕستانی کەلاری کۆن، بەڕێوەبچێت.

هەر سبەینێت کاتژمێر ٨:٠٠ ھەشتی شەو؛ مەراسیمی ساتی تیرۆرکردنی شەھید کاوە، لە شوێنی تیرۆرکردنی لە گەڕەکی سەرکەوتن لە کەلار ئەنجام بدرێت.

شەوى ٥ـ ١٢ ساڵی ٢٠١٣، ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانى، لە ماڵی دایکى لە شارۆچکەى کەلاری ناوەندی ئیدارەى گەرمیان درایە بەر دەستڕێژى گولـلە تیرۆرکرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button