سەدر بە خەتی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین: 

سەرۆكی ڕەوتی سەدر بە خەتی خۆی لەپاش كۆبوونەوەی سەركردەكانی شیعە لە ماڵی هادی عامری پەیامێكی دوو دێڕیی بڵاوكردەوە لەبارەی حكومەتی داهاتوو كە نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی دەبێت.

موقتەدا سەدر، بە خەتی خۆی نوسیویەتی نە ڕۆژهەڵاتیە و نە ڕۆژئاوایی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی دەبێت ئەوەشی وەک هاشتاگ داناوە.

دوای کۆبونەوەی سەركردەی هێزە شیعەكان بەئامادەبوونی سەدر و مالیكی و حەكیم و خەزعەلی و هادی عامری و سەركردەكانی دیکە ڕاگەیەندرا کە ئەو سەرکردانەی شیعي ڕێككەوتوون لەسەر پاراستنی عێراق لە هەڵدێر بەرەو شەڕی ناوخۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button