وردەکاریی كاره‌كانی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت

لڤین:
چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لە سلێمانی بەڕێوەدەچیت و کەمێک بەر لە ئێستا کۆنگرەکە دەستی بە کارەکانی کرد و بڕیارە دوو رۆژ بەردەوام بێت.
كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بە بەشداریی ٨٩٢ ئەندام له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی لە تاسڵوجه له شاری سلێمانی، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیار وایه كۆنگره‌کە دوو ڕۆژ بخایه‌نێت، تێیدا سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ بۆ حزبه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت و په‌یڕه و پڕۆگرام و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌خرێته به‌ر باس و گفتوگۆ.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، له ٣١ی ئایاری ٢٠٠١ راگه‌یه‌نراوه، لە گەڵ ئەوەی بەپێی پەیڕەو دەبیت ٥ ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستێت، بەڵام تا ئێستا ٣ كۆنگره‌ی به‌ستووه و ئەمڕۆش قوارەمین کۆنگرەی دەبەستێت.
– كۆنگره‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م كۆنگره‌یه له رۆژانی ١٠ـو ١١ـو ١٢ـی تشرینی دووه‌می ٢٠٠٥ دوای راگه‌یاندنی ٤ ساڵ و ٦ مانگ له رۆژی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌وه له شاری سلێمانی و له هۆڵی كارگه‌ی ئه‌لبیسه‌كه به‌ڕێوه‌چوو كه ٤٨٥ ئه‌ندامی كۆنگره به‌شدارییان تێدا كردووه‌و له‌و كۆنگره‌یه‌دا پێشه‌واو ئه‌میرو سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ به‌شێوه‌ی مه‌ركه‌زی و به‌یه‌ك بازنه هه‌ڵبژێدران.
– كۆنگره‌ی دووه‌م: له رۆژانی ١٥ـو ١٦ـو ١٧ـی ته‌مووزی ٢٠١٠ له شاری هه‌ولێرو له هۆڵی خانزاد به‌ڕێوه‌چوو، كه ٦٣٢ ئه‌ندام به‌شدارییان تێداكرد، له‌م كۆنگره‌یه‌شدا پێشه‌واو ئه‌میرو ٢٩ سه‌ركردایه‌تی به‌شێوه‌ی مه‌ركه‌زی و به یه‌ك بازنه هه‌ڵبژێدران.
– كۆنگره‌ی سێیه‌م: له ٣٠ـو ٣١ـی نیسان و ١ـی ئایاری ٢٠١٥ له شاری هه‌ولێرو له هۆڵی ئه‌وتار به‌ڕێوه‌چوو، كه ٨٠٢ ئه‌ندام تێیدا به‌شداربوون، له‌م كۆنگره‌یه‌شدا به ده‌نگدانی ئاشكرا ئه‌میری كۆمه‌ڵ و له‌م كۆنگره‌یه‌دا په‌یكه‌ری دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ (ئه‌نجومه‌نه‌كانی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌نجومه‌نی سیاسی، ئه‌نجومه‌نی چاودێری و لێپرسینه‌وه، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان) دامه‌زران.
– كۆنگره‌ی چواره‌م: کە ئەمرۆ بەڕێوە دەچێت، ئه‌م كۆنگره‌یه به‌سێ قۆناغی جیاواز ده‌ستی پێكرد.
أ، قۆناغی یه‌كه‌م، ئه‌م قۆناغه بریتی بوو له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كان و ١٧٦ كۆبوونه‌وه‌ی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ ئه‌نجامدراوه، ٥ هه‌زارو ٨٦١ ئه‌ندام به‌شدارییان تیاكردووه ٥٧١ ئه‌ندامی كۆنفرانسی تیا هه‌ڵبژێدراوه.
ب، قۆناغی دووه‌م، ئه‌م قۆناغه بریتی بوو له به‌ستنی كۆنفرانسه ناوچه‌ییه‌كان، بۆ هه‌ر ١٢ مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌م قۆناغه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه كرا‌و پێشنیازی له‌سه‌ر وه‌رگیرا، هه‌روه‌ها ٢٠ كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان هه‌بوون، ٢٥٦ ئه‌ندامی كۆنگره له كۆنفرانسه ناوچه‌ییه‌كانه‌وه هه‌ڵبژێدراون.
ج- قۆناغی سێیەم، به‌ستنی كۆنگره، كۆنگره ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ، ١٨ـو ١٩ـی شوباتی ٢٠٢١ له شاری سلێمانی و له‌هۆڵی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌وتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌م كۆنگره‌یه‌دا ٨٩٢ ئه‌ندام تێیدا به‌شدارن، ٢١٢ ئه‌ندام ژن و ٧٧٠ پیاو.
له‌م كۆنگره‌یه‌دا گفتوگۆی ئه‌و به‌شه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌كرێ كه ڕای جیاواز هه‌ڵده‌گرێت و پێشنیازی كۆنفرانسه ناوچه‌ییه‌كانی له‌سه‌ر هاتووه، هه‌روه‌ها ٥١ كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ٢٠ پۆستی سه‌ركردایه‌تی.
هه‌روه‌ها ٢٠ كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ٦ پۆستی ئه‌نجومه‌نی چاودێری و لێپرسینه‌وه.
بەپێی زانیاریەکان، تا ئێستا هیچ کەسێک بۆ پۆستی ئەمیر خۆی کاندیدنەکردوە، پێدەچێت جارێکی دیکەعەلی باپیر ببێتەوە ئەمیری کۆمەڵ.