مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە

لڤین: 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆدەبێتەوە و تیایدا گفتوگۆ لە بارەی ئەنجامەکای هەڵبژاردن و کەمکردنەوەی دوو کرسی ئەنجومەنی نوێنەرانیان دەکەن کە بەهۆی ساختەکاریەوە لێیان وەرگیراوەتەوە. 

میدیای پارتی بڵاویکردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆدەبێتەوە.

پێشتریش وتەبێژی پارتی رایگەیاندبوو دوای ئەنجامدانی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی بەرامبەر کەمکردنەوەی دوو کورسیان لە هەولێر و نەینەوا هەڵوێستیان دەبێت.لە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەم پارتی ٣٣ کورسی هێنابوو بەڵام بۆ هۆی سکاڵاکانەوە ژمارەی کورسیەکانی کەمی کرد بۆ ٣١ کورسی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button