“پۆڵەندا ڕازی نییە بە سەردان کردنی شادی پەرلەمانی کوردستان “

لڤین:
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پۆڵەندا رەزامەند نییە بەوەى شاندى پەرلەمانی کوردستان بچێتە ئەو وڵاتە و دەشڵێت کۆچی پێچيوانە دەستی پێکردووە.
رێبوار بابکەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا دەڵێت “کونسوڵی پۆڵەندا لێرە و لەوێ هەندێک پۆزش دەهێنێتەوە هەرچەندە بە ئاشکرا ناڵێت حکومەتی ئێمە ڕەزامەند نیە ،بەڵام ئەو دواخستنە یەک ئاماژە دەبەخشێت ئەویش ئەوەیە کە حکومەتی پۆڵەندا بەو سەردانەمان ڕازی نیە بەڵام نایەوێت بە ئاشکرا پێمان بڵێت”.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان وتیشى “ڕاستە ئێمە سەردانەکەمان نەکردووە بەڵام هاوکاری هەزاران کەسمان کردووە بۆ گەڕانەوە و ناونوسینییان، چ لەڕێگای نوسینگەی سەرۆکی حکومەت یا خود وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە هەرێم”.
ئاماژەی بەوەشکرد “لە خوار هەزار کۆچبەر لەوێ ماون بەڵام ئاماری دروستمان لانیە، هەرچەندە ئێستا ژمارەیەکی کەم هەن کە ئارەزوو ناکەن بگەڕێنەوە، ئێستا دەتوانم بڵێم کۆچکردن پێچەوانە بۆتەوە لە بیلاڕوسیاوە دەمێکە دەستی پێکردووە بۆ هەرێمی کوردستان. “
ئەو ئەندامەی فیراکسیۆنی پارتی وتیشی “هەرکەس قوتابی بووە دەگەڕێتەوە سەر خوێندن و دەوامی خۆی، هەرکەس کاسب بووە دەگەڕێتەوە سەر کاری خۆی، وە هەرکەس فەرمانبەر بووە لەهەر دامودەزگایەک بێ کێشە دەگەڕێتەوە فەرمانگەکەی خۆی”.
باسی لەوەشکرد: هەرکەس گرفتی ئیدارەی بۆ دروست بوو فەسڵ کرابوو بە هۆی کۆچکردنەوە، ئێستا گەڕاوەتەوە با پەیوەندی بە منەوە بکات من دێمە سەر خەت و کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکەین.